
شەوی رابردوو لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە یەکێک لە کەسایەتیەکانی هۆزی عوبێد لە سنوری قەزای داقوق رفێندرا.
سەرچاوەیەک لەپۆلیس داقوق بە SNNی راگەیاند: شێخ ئەحمەد عجمی کە یەکێکە لە کەسایەتی و شێخەکانی ئەلبوشاهیری هۆزی عوبێد رفێندراوە.
رونشیکردەوە، ئەو کەسایەتییە لە گوندی ستیەح لە خواروی داقوق رفێندراوە و گومان دەکرێت رفێنەرەکان چەکداری داعش بوبێتن چونکە تەنها ئەوان لە سنورەکەدان.
چەکدارانی داعش لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چالاکی و هێرشەکانیان لە سنوری پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی خوارووی عێراق زیادکردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


