گفتوگۆ گەرمەکەی نێوان ترەمپ بایدن کۆتایی هات، دووبارە یەکتری تۆمەتبار دەکەنەوە

بایدن و ترەمپ
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 23 تشرینی یەکەم، جارێکی دیکە دیبەیتێکی پڕ پرسیار و ململانێ لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان و جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان کۆتاییهات. سەرەتای دیبەیتەکە بە یەکدی تۆمەتبارکردن دەستی پێکرد، جۆ بایدن ترەمپی بەوە تۆمەتبارکرد کە بەرپرسیارێتی هەڵناگرێت و زووتر زانیویەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە، بەڵام بۆ خەڵکی ئاشکرا نەکردووە. ترەمپیش پێی گوت، “تۆ هەشت ساڵ جێگری سەرۆک بوویت و هیچت نەکردووە، بەس قسە دەکەیت”.
بەشێکی دیکەی دیبەیتەکەی ترەمپ و بایدن پرسی هەڵبژاردنەکان و دەستێوەردانی وڵاتانی وەک ئێران و ڕوسیا و چین بوو، جۆ بایدن دانی بەوەدانا کە لە دواین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا ڕووسیا و چین دەستێوەردانیان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە، ترەمپیش سوربوو لەسەر ئەوەی بەهۆی سزا قورسەکانی ئەوەوە بۆسەر ئەو وڵاتە هەوڵدەدەن دەرنەچێت و کاندیدێکی دیکە ببێتە سەرۆکی ئەمریکا چونکە دەترسن.
بە شێوەیەکی گشتی گفتووگۆکەی ترەمپ چەند جیاوازییەکی هەبوو لەگەڵ گفتووگۆکەی یەکەمیان، ئەمەش گرنگترین ئەو قسانەیە کە بایدن و ترەمپ بە کەکیان وت.
ترەمپ: هیچ سەرۆکێکی ئەمەریکا هاوشێوەی من مامەڵەی خراپی لەگەڵ نەکراوە
ترەمپ: برایەکی بایدن سەدان ملیۆن دۆلاری لە عێراقەوە هێناوەتەوە ئەمەریکا
بایدن: ترەمپ هیچ پلانێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا نییە
ترەمپ: بایدن پێشتر لە دەسەڵات بووە و هیچی پێنەکراوە
بایدن: ترەمپ هیچ باجێک نادان و پارە لە چین وەردەگرێت
بایدن: گەلی ئەمەریکا باجی هەڵەکانی ترمپ دەدات
ترەمپ: %99 گەنج لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە
ترەمپ: دەمەوێت رێگری لە خەڵکی نایاسایی بگرم بێنە ئەمەریکا
ترەمپ: لە چەند هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا دابەش دەکەین
بایدن: ئێران دەیەوێت دەستێورەدان بکات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا
ترەمپ: بایدن ببێتەوە سەرۆکی ئەمەریکا ئابووری ئەمەریکا تێکدەچێت
بایدن: نابێت هاوپەیمانەکانمان لە یاد بکەین
بایدن: ترەمپ و خێزانەکەی پارەیان لە چین و کۆریا وەرگرتووە
بایدن: ئەوەی بووە هۆی مردنی ئەمەریکییەکان بەهۆی کۆرۆنا، شایەنی سەرۆکایەتیی نییە
ترەمپ: ئەمەریکا باجی هەڵەکانی وڵاتانی دیکە دەدات
بایدن: ترەمپ باوەشی بۆ دیکتاتۆرەکان کراوەیە
ترەمپ: هیچ کەس لە سەردەمی ئیبراهم لینکەوە، وەک من کاری بۆ رەش پێستەکان نەکردووە
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


