باڵیۆزی ئێران لە بەغدا و دوو بەرپرسی باڵای حزبوڵڵا لەلایەن ئەمریکاوە خرانە لیستی سزاکان

ئیرەج مەسجیدی
SNN
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: یەکێک لە جەنەراڵە پلەدارەکانی هێزی قودس لە عێراق کە لە هەمان کاتدا وەک باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجیدی لەگەڵ دوو بەرپرسی باڵای حزبوڵڵا خستە لیستی سزاکانەوە.
پۆمپیۆ راشیگەیاند: بڕیارەکە لە چوارچێوەی بڕیارنامەی سەرۆکایەتی ژمارە 13244 دەرکراوە کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەکاردەهێنرێت، پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەیش کرد کە حکوومەتی ئێران و رێبەرانی هێزی قودسی سەربە سوپای پارێزەرانی شۆڕشی ئێران ساڵانێکە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان سەرچاوەکانی گەلی عێراقیان داگیرکردووە و، رایگەیاند ”ئەمڕۆ ئەمریکا یەکێک لە جەنەراڵە پلەدارەکانی هێزی قودس لە عێراق کە لە هەمان کاتدا وەک باڵیۆزی ئێران لە بەغدا خزمەت دەکات، ئیرەج مەسجیدی خستە لیستی سزاکانەوە، بەوەیش هەنگاوێکی دیکەی هەڵنا بۆ رزگارکردنی گەلی عێراق لە ژێر کاریگەری ئێراندا”.
لە لایەکی دیکەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پۆمپیۆ، باسی لەوە کرد کە حزبوڵڵا لە زۆر ناوچەدا بەتایبەتی لوبنان کردەی هاوشێوەی ئەنجامداوە و، بەمەبەستی زیادکردنی گوشار لەسەر گرووپەکە و رێگریکردن لە توانای ئەنجامدانی چالاکی تۆڕی دارایی دوو کارمەندی حزبوڵلا بە ناوەکانی نەبیل قاووق و حەسەن ئال بەغدادیان خستووەتە لیستی سزاکانەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



