هه‌ردوو یانه‌ی سۆلاڤ و خاك به‌شدای له پاڵه‌وانێتیی نیشانە شكاندنی عێراق ده‌كه‌ن

دیمەنێک لەپاڵەوانێتیی نیشانە شکاندن
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
وا بریاره ئەمڕۆ هەینی ( 23-10-2020 )له شاری به‌غدا پاڵه‌وانێتیی نیشانە شكاندنی یانه‌كانی عێراق بۆ پێشكه‌وتووانی كچان و كوڕان به‌رێوه‌بچێت ، هه‌ردوو یانه‌ی سوڵاڤ و خاكی شاری كه‌ركوك به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن .
شاخه‌وان غەفور راهێنه‌ر و یاریزانی تیپی نیشانە شكاندنی یانه‌ی خاك سه‌باره‌ت پاڵه‌وانێتیه‌كه و به‌شداری كردنیان وتی:”پاڵه‌وانێتیه‌كه رۆژی 23ی ئه‌م مانگه له شاری به‌غداد ده‌ستپێده‌كات و بۆ كوڕان و كچانه ، و هه‌ردوو یانه‌ی سۆلاڤ و خاك به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن”.
وتیشی:” ماوه‌یه‌ك له هۆڵی نیشانەشكاندنی كه‌ركوك ده‌ستمان بە راهێنان كردووه به هیوای بتوانین روویه‌كی باشی نیشانەشكاندنی كه‌ركوك پێشكه‌ش بكه‌ین “.
هه‌روه‌ها وتی:” قه‌یرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه له سەر ئاماده‌كارییه‌كانمان ، وه‌كو یانه‌ی سۆلاڤ تیپی كچانیشمان هه‌یه ، به‌ڵام به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه تیپی كچان به‌شداری ناكه‌ن”.
شاخه‌وان غه‌فوور ئه‌وه‌شی خسته روو”: نیشانەشكاندنی كه‌ركوك له سه‌ر ئاستی كوردستان ئه‌نجامی دیاری هه‌یه و لە سه‌ر ئاستی عێراق هیوامان بە ئه‌نجامی باشه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی یاریه‌كه رۆڵیان له ئه‌نجامه‌كان ده‌بێت “.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


