کاریگەرییەکانی “رێککەوتنە مێژووییەکەی” نێوان سودان و ئیسرائیل دەرکەوتن

SNN
ئەمڕۆ بە نێوەندگری ئەمریکا، سودان و ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەویە پەیوەندییەکانی نێوانیان رێککەوتن و ئەمریکاش سودانی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا.
جەد دێرێ، هاوکاری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، “سودان و ئیسرائیل رازیبوون بە دروستکردنی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوانیان، ئەوەش هەنگاوێکی گرنگی دیکەیە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هەوڵی ترەمپ بۆ دەرهێنانی سودان لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەڵێت، “ئەوە هەنگاوێکی باشە لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ئەمریکا و سودان و خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگیشە بۆ سودان”.
کۆشکی سپی وتوویەتی: حکومەتی سودان بە بڕی 335 ملیۆن دۆلار قەرەبووی قوربانیان و کەسوکاری قوربانیانی تیرۆر دەکاتەوە.
تدۆناڵد ترەمپیش لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند: بەلانی کەم پێنج وڵاتی دیکە ئامادەن بۆدروستکردن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل. بەڵام نەیگوت وڵاتەکان کامانەن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



