عێراق سێ مانگ جارێک پێداچوونەوە بە رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەوروپا دەکات

مستەفا کازمی
SNN
مستەفا کازمی دوای گەڕانەوەی بۆ بەغدا رایگەیاند، بڕیاریداوە هەموو سێ مانگ جارێک پێداچوونەوە بە رێککەوتنەکانی لەگەڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا بکات.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕایەوە بەغدا و بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، لەسەردانەکەیاندا بۆ وڵاتانی ئەوروپا ژمارەیەک رێککەوتنامەیان واژۆکردوە لەبوارەکانی ئابووری، ئەمنی و کلتوری، بۆیە داوای لە وەزارەتی دەرەوە کردوە چاودێری رێککەوتنەکان بکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی ئەو هەنگاوانەی چاکسازین کە حکومەتی عێراق دەستیپێکردوە و بڕیاردراوە هەموو سێ مانگ جارێک هەڵسەنگاندن بۆ چاکسازی لەدامەزراوە داراییەکان و ئەو رێککەوتنانە بکرێت کەلەگەڵ وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا واژۆکراون.
لە چەند رۆژی رابردوودا کازمی بە سەردانێک لە وڵاتانی ئەوروپابوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



