
snnـ بڕیار محەمەد
بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی قەزای شەقڵاوە ڕایدەگەیەنێت بەهۆی سێ ڕووداوی هاتووچۆ 19 کەس برینداربوون و یەکێکیش گیانیلەدەستدا .
موحسن جەمیل بەرێوبەری ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە بە snnی ڕاگەیاند ئەمڕۆ هەینی لە 3 رووداوی جیاواز لە سنووری شەقڵاوە ـ میراوە و شەقڵاوە ـ کۆڕێ بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ 19 کەس بریندار بوون، بەداخەوە لە نێو بریندارەکان کەسێک بەناوی (س ، و) پیشەی پێشمەرگە خەلکی مەلائۆمەر گیانی لەدەستدا.
وتیشی: بەشێک لە بریندارەکان کە ژمارەیان 10 کەسیە گەشتیاری عەرەب بوون و ئەوانی تر خەڵکی هەولێر و مەلائۆمەر بوون، هەموو بریندارەکان لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە چارەسەری سەرەتایی و پێویستیان بۆ کرا، بەشێکیش بەهۆی سەختی برینەکانیان ڕەوانی هەولێر کران بە مەبەستی چارەسەری زیاتر.
ئاماژەی بەوەشکرد: گەشتیاران و هاوڵاتیانی بەڕێز تکایە ڕێنماییەکانی سەلامەتی هاتووچۆ پەیڕەو بکەن لە پێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خۆتان و هاوڵاتیان بەگشتی .
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
41 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
41 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش



