مووچه‌ى چه‌ندین وه‌زیر و په‌رله‌مانتارى عێراق راگیرا

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق رایگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاماده‌نه‌بوون سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان ئاشكرا بكه‌ن مووچه‌ى چه‌ندین وه‌زیر و په‌رله‌مانتار راگیراوه، سه‌رۆكى به‌شى خۆپارێزى ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش ده‌ڵێت: “وه‌زیرى دارایی عێراق ئاماده‌نه‌بوو سامانه‌كه‌ى ئاشكرا بكات”.
موعته‌ز عه‌باسى، سه‌رۆكى به‌شى خۆپارێزى له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق رایگه‌یاند: “له ماوه‌ى رابردوودا لیستى ئاشكرا كردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م به‌رپرس و په‌رله‌مانتاره‌كانى عێراق كراوه، به‌ڵام تا ئێستاش به‌شێكیان ئاماده‌نه‌بوون سه‌روه‌ته‌كه‌یان ئاشكرا بكه‌ن”.
وتیشى: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێكیان ئاماده‌نه‌بوون ئه‌و لیسته پڕبكه‌نه‌وه، مووچه‌كه‌یان راگیراوه تاوه‌كو سامانه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كه‌ن، مووچه وه‌رناگرن”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات: “وه‌زیرى دارایی و وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى عێراق له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه سامانه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه”.
به وته‌ى موعته‌ز عه‌باسى، “له‌نێو به‌رپرسه‌كانى عێراقدا زۆرترین به‌ده‌مه‌وه هات بۆ بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه بووه، چونكه به‌ڕێژه‌ى 94% مووچه‌كه‌یان سه‌روه‌ت و سامانى خۆیان ئاشكرا كردووه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


