
کلاسیکۆ
SNN Sport
ئەمڕۆ (شه‌ممه 24-10-2020) یانه‌ی ریاڵ مەدرید له سه‌ر یاریگای (كامپ نۆ) ده‌بێته میوانی ركابه‌ره سەرسەختەکەی یانه‌ی به‌رشەلۆنه له لوتكه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و یاریەکە لە کاتژمێر 5:00 ئەنجام دەدرێت.
یانه‌ی به‌رشەلۆنه له ئێستادا له پله‌ی نۆیه‌مدایه له خشته‌ی ریزبه‌ندی خولی ئیسپانی به كۆی 7 خاڵ ، له به‌رامبه‌ردا ریاڵ مه‌درید له ریزبه‌ندی سێیه‌مدایه به كۆی 10 خاڵ ، به‌ڵام بهرشهلۆنە دوو یاری دواخراوی هه‌یه و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یه‌ك یاری.
هه‌ردوو تیپ ده‌چنه نێو كلاسیكۆی چاوه‌ڕوان كراوی ئیسپانیا و یه‌ك ئامانجیان هه‌یه ، بردنه‌وه‌ی 3 خاڵی یاریه‌كه به تێروانین بۆ ئەو دۆخه‌ی هه‌ردوو یانه تیایدا تێده‌په‌رن ، به‌رشەلۆنه له گه‌ڕی رابردوو له به‌رامبه‌ر خیتافی شكستی هێنا و ریاڵ مدریدیش له به‌رامبه‌ر قادش.
یانه‌ی ریاڵ مدرید رووبه‌ڕووی ركابه‌ره‌كه‌ی بەرشەلۆنه 180جار بووەته‌وه له خولی ئیسپانیدا ، ریاڵ مه‌درید له 73 یاری براوه بووه و له 72 یاریدا دۆڕاوه و هه‌ردوو تیپ له 35 یاریدا یه‌كسان بوون.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بوو له تۆماركردنی 288 گۆڵ، ئه‌مه‌ش ژماره‌ی گۆڵ تۆماركردنی بهرشەلۆنهیه ، لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بەرشەلۆنه به گۆڵكاری مێژووی كلاسیكۆی هه‌ردوو تیپ له لیگادا ئه‌ژمار ده‌كرێت به كۆی 18 گۆڵ.
سه‌رباری باڵاده‌ستی ریاڵ مه‌درید له رووبه‌ڕووبوونه‌وه راستهوخۆكاندا ، به‌ڵام له دوایین 10 ساڵی رابردوو تەنیا پێنج جار براوه بووه له كۆی 20 رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا و هه‌ردوو تیپ له پێنج رووبهروڕبوونهوهدا یه‌كسان بوون .
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بوو له بردنه‌وه‌ی دوایین یاری له لیگادا له وه‌رزی رابردوودا به دوو گۆڵی خاوێن كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره له وه‌رزی 2015-2016ه‌وه .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


