
ئەندرێ دودا
SNN
سکرتێری دەوڵەت بۆ کاروباری سەرۆکایەتی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “ئەندرێ دودا سەرۆکی پۆڵەندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لەکاتێکدا ئەو وڵاتە لەئێستادا بەشێوەیەکی بەربڵاو پەتاکەی تێدا بڵاوبووەتەوە”.
بواجی سبیچالسکی ئاشکرایردووە “سەرۆک خراوەتە ژێر چارەسەرەوە، بەڵام تەندروستیی باشە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە”.
تائێستا ئەوروپا 7.8 ملیۆن حاڵەتی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە و 247 هەزار مردنیشی تێدایە، بەگوێرەی ئەو ئامارەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە.
تەنیا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە هەریەک لە وڵاتانی ئیتاڵیا و نەمسا و کرواتیا و سلۆڤینیا و بۆسنە زۆرترین حاڵەتی تووشبوونیان تۆمار کردووە.
ئاژانسی رۆیتەرز ئەوەشی نووسیوە، لە ئێستادا ئەوروپا رێژەی 19 لەسەدی کۆرۆنای لە جیهاندا تۆمار کردووە و رێژەی 22 لەسەدای هەموو جیهانیشی هەیە لە مردندا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش



