مامۆستایانى ناڕازى گه‌رمیان: به‌رده‌وام ده‌بین له خۆپیشاندان

خۆپیشاندانى مامۆستایانى ناڕازى له گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له سنوورى گه‌رمیان مامۆستایان دژى رازیبوونى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕاز گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: “تاوه‌كو ئێواره له‌سه‌ر شه‌قام ده‌مێنینه‌وه”.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى له گه‌رمیان و كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “وه‌كو مامۆستایانى ناڕازى له گه‌رمیان له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى كه‌لار خۆپیشاندانمان ده‌ستپێكرد دژى بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان كه رازیبوون به‌وه‌ى بایكۆت كۆتایى پێبهێت و ده‌وام ده‌ستپێبكه‌نه‌وه”.
وتیشى: “خۆپیشاندانه‌كه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر به‌رده‌وامى بایكۆت، هه‌روه‌ها تاوه‌كو جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانمان كه پێشتر ئاراسته‌ى حكومه‌تمان كردووه ئاماده‌نابین بچینه‌وه قوتابخانه”.
پێشتر له سنوورى گه‌رمیان مامۆستایان چه‌ند داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕوو كه گرنگترینیان بریتی‌بوو له پێدانى مووچه 30 رۆژ جارێك و به‌بێ لێبڕین و بایكۆتى ده‌وامیان كرد، هه‌فته‌ى رابردوو پاش راگه‌یاندنى لیستى نوێى مووچه و دابه‌شكردنى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كانى گه‌رميان رازیبوون بچنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن و ده‌ستبه پرۆسه‌ى خوێندن بكه‌نه‌وه.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش



