“ئه‌و كه‌سه‌ى دوێنێ له سلێمانى چه‌قۆى له ملى خۆیدا له ترسى تووشبوون به كۆرۆنا ئه‌و كاره‌ى كردووه”

كوشتن | فۆتۆ: Fer Gregory
SNN
دوێنێ له رووداوێكى ده‌گمه‌ندا له‌نێو ته‌والێتى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى پیاوێك چه‌قۆى له ملى خۆیدا، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانیش ده‌ڵێت: “بارى ته‌ندروستى جێگیره و له‌ترسى تووشبوون به كۆرۆنا ئه‌و كاره‌ى كردووه”.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی له‌باره‌ى ئه‌و رووداوه‌ى كه دوێنێ روویدا به SNNى راگه‌یاند: “ئەو هاووڵاتییەی دوێنی هەینی بەچەقۆ لە ملی خۆیدا له‌نێو ته‌والێتى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى ئێستا نەشتەرگەری بۆ کراوا و بارى تەندروستی جێگیرە”.
وتیشى: “ئه‌و هاووڵاتییە هیچ کێشەیەکی نییە، پارێزەری خانەنشینە و ئەو نامەیەشی کە پێشتر جێی هێشتووە دەستنووسی خۆی بووە، ئه‌و بڕیاره‌شى كه داویه‌تى به‌هۆى بارێكى ته‌ندروستى ده‌روونى تایبه‌ته‌وه بووه”.
له‌باره‌ى هۆكارى بڕیاره‌كه‌وه كه له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا ئاشكرا بووبێت سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئاشكرایكرد: “ئه‌و كه‌سه چەند نەخۆشییەکی هەیە، به‌ڵام لەترسی تووشبوونی بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ویستویەتی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
19 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
19 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
21 hours لهمهوپێش



