“ناكرێت ههركهس رستهیهكى وت بهدڵى دهستهڵات نهبوو راپێچى زیندان بكرێت”

زیندانییهك له یهكێك له زیندانهكانى سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بڕیاردەری لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: ئەگەر هاووڵاتییەك رستەیەك بڵێت بەدڵی دەستەڵات نەبێت راستەوخۆ بەبێ فەرمانی دادگا راپێچی زیندان دەكرێت.
بەدریە ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافەكانی مرۆڤ بە SNNی راگەیاند: “لەئێستادا رەوشی مافەكانی مرۆڤ لەبوارێكی خراپدایە، لە هەرێمی كوردستان جگە لەوەی مافی مرۆڤ پێشێل دەكرێت، مافە یاسایی و ئاساییەكانیش نادرێت به هاووڵاتییان، لەكاتێكدا سەرەتایی ترین ماف دابینكردنی مووچەیە لەكاتی خۆیدا بەبێ لێبڕین، بهڵام نادرێت”.
وتیشى: “دەتوانم بڵێم دەنگی ئازاد بەڕادەیەك كپكراوە ئەگەر كەسێك رستەیەك بڵێت كە بەدڵی دەستەڵا نەبێت یاخود خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت و بەشداری خۆپیشاندا بكات، ئەوا بەبێ فەرمانی دادگا راپێچی زیندان دەكرێت، لە كاتێكدا لەهەموو دونیادا رێگە پێدراوە كە راوبۆچوونی جیاواز هەبێت و خۆپیشاندانیش ئەنجام بدرێت، بەڵام لە هەرێمی كوردستان پێچەوانەی ئەو بانگەشانەوە مامەڵە دەكرێت كە حكومەتی هەرێم باسی لە ئازادی رادەربڕین دەكات”.
بڕیاردەری لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە هەرگیز لەگەڵ تێكدانی ئارامی كۆمەڵایەتی نین، بەڵام ناشكرێت خەڵك ژیانی نەبێت مووچەی نەبێت، رێگەشی پێنەدرێت دەنگ هەڵبڕێت و داوای مافی یاسایی خۆی نەكات، بۆیە ئەوەی روودەدات لە گرتن و رفاندن مەترسیدارە و دەبێت كۆتایی پێبهێندرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە وەك لیژنەكەمان سەردانی هەموو پارێزگاكانمان كردووە چاومان بە زۆرێك لە زیندانیان كەوتووە، بەڵام لیژنەكەی ئێمە ناتوانین تەداخول لە بڕیاری دادگا بكات و بە گوێرەی دەستەڵاتەكانی خۆمان كارمان كردووە”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش



