
دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-هەڵکەوت سەروەت
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق کۆبووەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ وەرگرتنی قەرز کرا و داواکاریەکەش لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا.
شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە SNNی راگەیاند: خوێندنەوەی یەکەم لەسەر وەرگرتنی قەرز لەلایەن حکومەتەوە کراوە و ئەو بڕەی کە بۆ قەرز داوا دەکرێت زۆر زیاترە لەوەی کە عێراق پێویستیەتی.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی: عێراق داوای 41 ترلیۆنی کردووە بۆ مووچەی سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ و ئێمەش دڵنیاین لە زۆرترین حاڵەتدا عێراق پێویستی بە 20 ترلیۆن دینار هەیە.
وتیشی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە دەکرێت و پاش گۆڕانکاری و کەمکردنەوەی بڕی قەرزەکە، داواکاریەکە دەنگی لەسەر دەدرێت.
بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی نەوت، عێراق تووشی قەیرانی دارایی بووە، لە رابردووشدا پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پەسەندکرد بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی وڵاتەکە دابەشبکرێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



