ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بەرشەلۆنەی کومانی تووشی یەکەم شکست لە کامپ نۆ کرد

مۆدریچ لە کاتی گۆڵی سێیەم
SNN Sport
لە یاری کلاسیکۆی لالیگا لە هەفتەی حەوتەم، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی کردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 3-1 پێدۆڕاند.
لە گێمی یەکەم سەرەتا لە خولەکی 5، ڤاڵڤێردی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی شاهانە کرد.
3 خولەک دوای ئەم گۆڵە، فاتی لە هێرشێکدا ئەنجامەکەی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە یەکسانکردەوەو گێمی یەکەم 1-1 تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی ریاڵ مەدرید سوودی لە ڤار بینی، رامۆس توانی لە خولەکی 63 گۆڵی دووەم و 2-1 بە لێدانی سزا لە نیتۆ بکات.
دواتر کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە سێ گۆڕانکاری لەسەر یەکی بۆ گۆڕینی ئەنجامی یاریەکە ئەنجامدا، بەڵام لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوو، دواتر لۆکا مۆدریچ لە شوێنی ڤاڵڤێردی هاتە یاریگاوە، توانی گۆڵی سێیەم ودڵنیایی لە خولەکی 90 بکات و 3-1 بردنەوە بە یانەکەی بدات.
بەم سێ خاڵە یانەی شاهانە خاڵەکانی لە پێشەنگی ریزبەندی بووە 13 خاڵ.
یانەی بەرشەلۆنە 7 خاڵی هەیەو لە پلەی دەیەمی ریزبەندی دەبینرێت،توانیویەتی لە 9 یاری کلاسیکۆ لە کامپ نۆ 1 یاری بباتەوە و زیدانیش تا ئێستا نەدۆڕاوە لەم یاریگایە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



