وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌كات كه پێكوته‌ى كۆرۆنایان پێ ده‌درێت

حه‌سه‌ن تمیمى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی و ژینگه‌ى عێراق
SNN
وه‌زیرى ته‌ندروستیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پێكوته‌ى كۆرۆنا نادرێت به هه‌موو هاووڵاتییان له قۆناغى یه‌كه‌مدا، ناوى ئه‌و توێژانه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه پێكوته‌كه‌یان پێده‌درێت.
حه‌سه‌ن تمیمى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی و ژینگه‌ى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا كه له په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیتالیا داویه‌تى رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر پێكوته‌ى كۆرۆنا له جیهاندا گه‌شه‌ى پێبدرێت و له‌لایه‌ن رێكخراوى ته‌ندروستی جیهانییه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه ئێمه به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتننانه‌ى كه ئه‌نجاممانداوه یه‌كێك ده‌بین له‌و وڵاتانه‌ى كه ئه‌و پێكوته‌یه به‌كارده‌هێنن”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه كێن كه پێكوته‌كه‌یان پێده‌درێت؟ وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراق ئاشكرایده‌كات: “له قۆناغى یه‌كه‌مدا هه‌موو تووشبووانى كۆرۆنا پێكوته‌كه‌یان پێ‌نادرێت، به‌ڵكو ته‌نیا كه‌سانى سه‌رو ته‌مه‌ن 50 ساڵ، هێزه ئه‌منییه‌كان، كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه ئه‌و پێكوته‌یه وه‌رده‌گرن”.
حه‌سه‌ن تمیمى له ئێستادا به سه‌ردانێكى فه‌رمى له رۆماى پایته‌ختى ئیتالیایه به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى له‌گه‌ڵ هاوتا توونسى و ئیتالییهكهى به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش



