بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندان هێزەکان لە بەغدا چەند ناوچەیەک دادەخەن

خۆپیشاندانی عێراق
SNN
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە بەغدای پایتەخت ئەنجام بدرێت بۆیە لە درەنگانی شەوی رابردووەوە هێزە ئەمنییەکانی بەغدا لە چەند ناوچەیەک بڵاوەیان پێکراوەو چەند ناوچەکیان بەتواوەتی داخستووە.
هێزە ئەمنییەکان ئەو دەروازەو پردانەیان داخستووە کە دەرواتەوە سەر ناوچەی سەوز، لەگەڵ داخستنی دەروازەی ناوچەی سەوز و شەقامی ئەبوو نەواس و گۆرەپانی تەحری و شەقامی رەشید، لەگەڵ ئەوەشدا هێزێکی زۆری ئەمنی لە شوێنە هەستیارەکانی بەغدا و بەتایبەت داموزەگان بڵاوەی پێکراوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی رابردوو لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانی هێمنانەو پاراستی موڵکی دەوڵەت دەربری و هەموانی ئاگادارکردەوە لەوەی کە دەستێک دەیەوێت خۆپیشاندانەکان تێکبدات.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش



