
دیمەنێک لە خولی عێراقی
SNN Sport- حێسن کەرکوکی
ئه‌حمه‌د بەحرانی په‌یكه‌رساز، ورده‌كاری نوێی ئاشكرای كرد له سه‌ر دیزاینی قه‌ڵغانی خولی نایابی عێراق و دەڵێت بە زێڕ رووپۆش دەکرێت.
به‌حرانی له لێدواێكیدا کە میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” شێوه‌ی قه‌لغانی خولی نایابی عێراق ده‌گۆڕدرێت بۆ جام و رووپۆش ده‌كرێت به زێڕ جیاواز له شێوه‌ی قه‌ڵغانه كۆنهكە “.
روونیكرده‌وه:” به فه‌رمی ده‌ستم كردووه به دانانی دیزاینه‌كان كه پێش كۆتایی ئه‌م ساڵ ته‌واو ده‌بێت و هه‌مووشیان له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر تەواو دەبێت “.
هه‌روه‌ها وتی:” دیزاینه‌كان پاش ئه‌وه‌ی له دۆحه ته‌واو ده‌بن ، كاره‌كان له ئیتاڵیا ئه‌نجام ده‌درێت و ئاشکرای کرد كه له مانگی نیسانی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.
جێی ئاماژه پێكردنه كه ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه به‌حرانی راسپارد به دیزاینكردنی جامی خولی نایابی عێراقی.
ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی تۆپی پێی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئه‌م مانگه‌ی دیاریكردووە بۆ ده‌ستپێكردنی خولی نایابی عێراق به به‌شداری 20 تیپ کە زۆربه‌یان تیپی دامه‌زراوه‌یین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


