لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا 6 كرێكار له ههولێر گیانیان لهدەستداوە

چهند كرێكارێك لهكاتى كاركردن له پرۆژهیهكدا | فۆتۆ: UNDPIraq
SNN – بڕیار محەمەد
بەڕێوهبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە لقی هەولێری سەندیكای كرێكارانى كوردستان ئاشكرایدەكات: لە ماوەی 10 مانگی رابردووی ئەمساڵدا شهش كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.
حەسەن ڕەمەزان، بەڕێوهبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە لقی هەولێری سەندیكای كرێكارانى كوردستان ئهمڕۆ یهكشهممه بە SNNی راگەیاند: “بەداخەوە لە ماوەی 10 مانگی رابردووی ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای هەولێر 6 كرێكار لە كاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە، ئهمهش بە بەراورد بە پار ساڵ ئامارەكان كەمیكرووه”.
وتیشی: “بەداخەوە بەشێك لە كۆمپانیاكان سەلامەتی كار بۆ كرێكاران دابینناكەن لە ماوەی رابردووشدا ئێمە سەردانی چەندین كۆمپانیا و شوێنكارمان كردووە كە زۆرینەیان هیچ مەرجێكی سەلامەتی كاریان پهیڕەو نەكردووه، هەر ئەو كات پێمان وتوون دەبێت لە داهاتوودا مەرجەكانی سەلامەتی كار بۆ كرێكاران دابینبكەن، لەهەمانكاتیشدا بەشێك لە كرێكارەكان لە جێبەجێكردنی مەرجەكانی سەلامەتی كار كەمتەرخەمن”.
بەپێی ئەنجامی رووپێوییهكى رێكخراوی ئاشتی و ئازادی، بەر لە هاتنی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، رێژەی بێكاریی لە هەرێمی كوردستان 20% بووە، بەڵام لەدوای ئەو كاتەوە، رێژەكە بۆ 44% بەرزبووەتەوە، هەروەها 73%ی هاووڵاتییان، كێشەی ئابوورییان بۆ دروستبووە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش



