له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا زیاتر له 100 ئایفۆنى 12 له سلێمانى فرۆشراون

ئایفۆنى 12ه كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانیاى ئه‌پڵ | فۆتۆ: MacRumour/EverythingApplePro
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
ماوه‌یه‌كى كه‌مه مۆبایلى ئایفۆنى 12 كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌وه، یه‌كێك له‌و پارێزگایانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه هاووڵاتییه‌كانى خواستى كڕینى ئه‌م جۆره مۆبایله‌یان هه‌یه پارێزگاى سلێمانییه، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیایه‌كى هاوردهكهرى ئه‌و جۆره مۆبایله ده‌ڵێت: “زیاتر له 100 دانه‌مان فرۆشتووه له‌دواى نمایشكردنییهوه”.
باوه‌ڕ جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى ئه‌سێ تایبه‌ت به ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه یه‌كێكه له كۆمپانیا هاوردهكهرهكانى مۆبایل له عێراق و ئۆفیسى سه‌ره‌كى له سلێمانییه‌وه له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “له ئێستادا ئایفۆنى 12 له سه‌رتاسه‌رى عێراق هاوشێوه‌ى وڵاتانى تر به‌رده‌سته، كۆمپانیاكه‌ى ئێمه‌ش وه‌ك هاوردهكهرێك ئه‌و جۆره مۆبایله‌مان هاورده كردووه”.
وتیشى: “له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا كه نمایشمانكردووه زیاتر له 100 ئایفۆنمان ته‌نیا له ئۆفیسه سه‌ره‌كییه‌كه‌مان له شارى سلێمانى فرۆشتووه”.
له‌باره‌ى نرخى ئایفۆنه نوێیه‌كه‌وه له هه‌رێمى كوردستان و جۆره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى ئه‌سێ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له ئێستادا دوو جۆر ئایفۆن ده‌فرۆشین ئێمه كه بریتین له ئایفۆنى 12ى پڕۆ كه نرحهكهى هه‌زار و 430 دۆلاره، ئایفۆنى 12 كه نرخه‌كه‌ى 950 دۆلاره”.
ئایفۆنى 12 كۆتا به‌رهه‌مى كۆمپانیاى ئه‌پڵه، له 13ى تشرینى دووه‌م، به فه‌رمى له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه كه ئه‌مریكا نمایشكرا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



