تورکیا سوکایەتی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات و گەڕان و پشکنینەکان درێژ دەکاتەوە

کەشتی عروج رەئیس
SNN
لە نوێترین هەڵوێستیدا کە تا رادەیەکی زۆر بە سوکایەتی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەوروپا هەژمار دەکرێت، تورکیا بڕیاریدا کە دووبارە ماوەی گەڕانی کەشتی “عروج رەئیس” لە دەریای سپی ناوەڕاست درێژ بکاتەوە بە تایبەتی ناوچە جێناکۆکەکان.
کەشتی عروج رەئیس کە تایبەتە بە گەڕان و پشکنینی غاز و ماددە سروشتییەکان لە دەریای ناوەڕاست، بڕیارە لە 4ی تشرینی دووەم دووبارە بەگەڕێتەوە کەناراوەکانی نزیک یۆنان و قوبروس، تورکیا بڕیاریداوە کە هەردوو کەشتی ئاتامان و جەنگیز خانیش لە نزیک یۆنان بخاتەوە گەڕان و پشکنین.
چاودێرانی سیاسی لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراست لەسەر ئەوە کۆکن کە وڵاتی تورکیا هێندە بەهێز بووە کە حساب بۆ رای ئەوروپا بەڵکو بۆ ئەمریکا و رووسیاش ناکات، چونکە زیاترە لە دوو مانگە داوا دەکەن کەشتی عروج رەئیس واز لە گەڕان و پشکنین بێنێت بەڵام گوێ بە هیچ کام لە وڵاتانی زلهێز لە سەرو هەموویانەوە فەرەنسا و ئەمریکا نادات.
چەند هەفتەیەک بەر لە ئیستا ئەردۆغان رایگەیاند کە گەڕان و پشکنینەکانمان لە دەریای سپی ناوەڕاست زۆر بە بەرهەم بووەو لە ماوەیەکی نزیکدا دەست دەکەین بەبنیاتنانی پرۆژەی هەڵکەندن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


