
دراوى 25 ههزارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی كە حكومەتی عێراق لە دابینكردنی مووچە رووبەڕووی بووەتەوە، پەنای بۆ قەرزكردن بردووە لهو چوارچێوهیهشدا پرۆژەیەكی رەوانەی پەرلەمانی عێراق كردووە، ئەندامێكی لیژنەی داراییش لە پەرلەمانی عێراق لهو بارهیهوه دهڵێت: “پشكی هەرێم گەرەنتیكردنی ئەو 320 ملیار دینارەیە كە حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەری رێككەوتوون”.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “بەرپرسانی وەزارەتی دارایی جەختیان لەسەر كردووەتەوە ئەگەر قەرز نەكەن ناتوانن مووچەی فەرمانبەران بۆ سێ مانگی داهاتوو دابینبكەن، بۆ ئەو مەبەستەش لەڕێگەی پرۆژەیەكەوە كە داوای 41 ملیار دینار قەرز دەكەن، داوایان لە پەرلەمان كردووە رێگەیان پێبدرێت كە ئەو قەرزە بكەن بە پێچەوانەوە ناتوانن مووچە دابینبكەن”.
وتیشى: “ئەوەی پەرلەمان و پەرلەمانتاران جەختیان لەسەر كردووەتەوە ئەوەیە، نابێت باری سەرشانی عێراق لەڕێگەی قەرزكردنەوە هێندەی دیكە قورستر بكرێت، بەڵام دواجار هەر دەبێت كێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بكرێت، بۆیە بەناچاری پەرلەمانتاران دەبێت دەنگ بەو پرۆژەی قەرزكردنە بدەین، بەڵام لەبەرامبەردا دەبێت حكومەتی عێراقیش پابەندی ئەو چاكسازییانە بێت كە لەوەرەقەی سپی ئاماژەی پێداون و رەوانەی پەرلەمانى كردوون”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لهبارهى پشكى ههرێم لهو قهرزه ئەوەشی خستەڕوو: “پشكی هەرێم لەو قەرزهى كە حكومەتی عێراق دەیكات دیاری نەكراوە، چونكە ئەم قەرزە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانە و قەرز نییە بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان تا پشكی هەرێمی تیادا دیاریبكرێت، بۆیە پشكی هەرێم تەنيا ئەو 320 ملیار دینارەیە كە هەولێر و بەغدا لەسەری رێككەوتوون كە دەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ بەغدا بۆ هەولێری بنێرێت و ئەو قەرزەشی كە دەكرێت بۆ ئەم سێ مانگەی داهاتووە و پشكی هەرێمیش لەو قەرزە گەرەنتیكراوە بەپێی رێككەوتنەكە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


