25 پەرلەمانتار نیگەرانییان گەیاندە کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێم

پەرلەمانی کوردستان
ئەمڕۆ شاندێک لە پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی گەیاندنی یاداشتێکی نیگەرانیی مسوڵمانی کوردستان، سەردانی کونسوڵخانەی فەرەنسای کرد.
عەبدولستار مەجید، یەکێک لەو کەسانەی کە واژووی لەسەر یاداشتەکە کردووە، لەوبارەیەوە وتی: “فەرەنسا لە ڕابردوودا هەندێ بڕیار و سیاسەت و هەنگاوی، بە بەرژەوەندی میللەتی ئێمە و پاراستنی بووە لە دەستی ڕژێمی بەعس و ئەمە جێگەی پێزانینە و گەلی ئێمەش بە سیفەتی وەفاداری ناسراوە بۆ ئەوانەی چاکەیان لەگەڵ کردووە”.
راشیگەیاند: “بەڵام وەک میلەتێکی مسوڵمانیش نیگەرانین کە وڵاتێکی زلهێزی خاوەن مێژوویەکی دێرین، بەبێ گوێدانە پیرۆزییەکانمان و ڕێزگرتن لە هەستی مسوڵمانان، بەوجۆرە سوکایەتی بە ئیسلام و پێغەمبەرەکەی بکات”.
لە رابردوودا چەند وتەیەکی ئیمانوێل ماکرۆن سەبارەت بە ئیسلام کاردانەوەی بەشێک لە موسڵمانانی لێکەوتەوە.


More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


