بەرهەم ساڵح: با ھەموومان بەھا جوانەکانی ئیسلام به راستگۆیی به‌رجه‌سته بکه‌ین

بەرهەم-ساڵح
SNN
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن، سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “ھەموومان بەھا جوانەکانی ئیسلام به راستگۆیی به‌رجه‌سته بکه‌ین کە خۆی لە دادپەروەری و لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردندا دەبینێتەوە”.
د. بەرھەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن محەمەد (درودی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی گەرمی لە تەواوی موسڵمانان و مرۆڤایەتی کرد و رایگەیاند، ھیوادارم لەم یادە پیرۆزەدا ھەموومان بەھا جوانەکانی ئیسلام به‌راستگۆیی به‌رجه‌سته بکه‌ین کە خۆی لە دادپەروەری و لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردندا دەبینێتەوە.
سەرۆککۆمار ئاماژەیکرد، ئەم یادە پیرۆزە لە سەردەمێکدا دەکەینەوە کە تیرۆرستان دەیانەوێ بەھا پیرۆزەکانی ئیسلام بشێوێنن، ئه‌وانه مەترسیین بۆ سەر ئاین و گیان و ماڵی هاووڵاتیان بێ جیاوازی و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئاینه‌که‌مانه‌وه نییه و ئیسلام بێبه‌ریه لێیان، سڵ له هیچ تاوانێکی کوشتن و له‌ناوبردنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان ناکه‌نه‌وه، که ئه‌مه به روونی له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ره‌تکراوه‌ته‌وه.
بەرهەم ساڵح راشیگەیاند، پێویستە ئەم یادە پیرۆزە ھانمان بدات بە راستی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک دابین بکەین، دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران بوەستینەوە، له رێگەی ئه‌نجامدانی چاکسازی راسته‌قینه و ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد، بۆ بەدیھێنانی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار.
دەقی وتارەکەی سەرۆک کۆمار:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
“وما أرسلناكَ إلا رحمةً للعالمين”
صدق الله العظيم
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن محەممەد (درودی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی موسڵمانان و مرۆڤایەتی دەکەم، ھیوادارم لەم یادە پیرۆزەدا ھەموومان بەھا جوانەکانی ئیسلام به‌راستگۆیی به‌رجه‌سته بکه‌ین کە خۆی لە دادپەروەری و لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردندا دەبینێتەوە.
ھەر بەم بۆنەیەشەوە داوا له هاووڵاتیان ده‌که‌م به‌ره‌چاوکردنی خۆپارێزی له په‌تای کۆرۆنا ئه‌م یاده مه‌زنه بکه‌نه‌وه و ژیانی خۆیان و خێزانه‌کانیان بپارێزن ھەم لەکاتی ئەم یادە و ھەم لەکاتەکانی تردا.
بەپابەندبوون بەرێبازی پێغەمبەر کە ھەمیشە موسڵمانانی ھانداوە بۆ دورکەوتنەوە لە ھەرشتێک کەزیانی بۆ خۆیان و بۆ خەڵكی تر ھەبووبێ، هیوادارم بتوانین له‌سه‌ر رێی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بین که خوای گه‌وره له باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی (وإنك لعلى خلق عظيم).
ئەم یادە پیرۆزە لە سەردەمێکدا دەکەینەوە کە تیرۆرستان دەیانەوێ بەھا پیرۆزەکانی ئیسلام بشێوێنن، ئه‌وانه مەترسیین بۆ سەر ئاین و گیان و ماڵی هاووڵاتیان بێ جیاوازی و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئاینه‌که‌مانه‌وه نییه و ئیسلام بێبه‌ریه لێیان، سڵ له هیچ تاوانێکی کوشتن و له‌ناوبردنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان ناکه‌نه‌وه، که ئه‌مه به روونی له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ره‌تکراوه‌ته‌وه، وه‌ک خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: “مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا”.. ئه‌مه بنه‌مای رێزگرتنی ئیسلامه که له قورئانی پییرۆزدا هاتووه.
بۆیە ئەرکی سەرشانی ھەموومانە بەتایبەتی زانایانی ئاینیی کە دژی ئەو گروپ و تاقمە تیرۆرستانە بوەستنەوە و رێگە نەدەین ئاینی پیرۆزی ئیسلام که ئاینیی ئاشتی و لێبوردەییە بەکاربھێنن و نییه‌تی شه‌ره‌نگێزانه‌ی خۆیانی پێ په‌ره‌ده‌پۆش بکه‌ن.
پێویستە ئەم یادە پیرۆزە ھانمان بدات بە راستی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک دابین بکەین، دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران بوەستینەوە، ئەوانەی قوت و ژیانی خەڵک و خیزانەکانیان بەتاڵان دەبەن و بە پارەی حەرام گیرفانی خۆیان پر دەکەن سزا بدرێن.
کاتێ ئه‌م یاده ده‌که‌ینه‌وه له‌به‌رده‌م قۆناغێکی گرنگی بیناکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تداین بۆ فەراھەمکردنی دادپه‌روه‌ری و ئازادی و رێزگرتن له که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان، ئه‌مه‌ش له‌رێگای ئه‌نجامدانی چاکسازی راسته‌قینه و ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد، بۆ بەدیھێنانی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار.
ھاووڵاتیانی خۆشەویست…
لەکۆتاییدا و جارێکی تریش له‌م یاده مه‌زنه‌دا پیرۆزبایی لە تەواوی موسلمانان دەکەم و پیرۆزبایی لە ھەموو ھاووڵاتیان دەکەم، هیوادارم له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجێکی باشتر به‌یه‌که‌وه ئه‌م یاده بکه‌ینه‌وه، داواکارم له‌خوای گه‌وره هاوکارمان بێت.
ئێوەش ھەر ئاسودە و سەرکەوتوو و سەلامەت بن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


