جه‌ماوه‌ری یانه‌ی نه‌جه‌ف هه‌ڕه‌شه له راهێنهرەكهیان ده‌كه‌ن

هاندەرانی نەجەف
SNN Sport
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌جه‌ف ئاشكرایكرد كه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بووەته‌وه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری تیپی نهجهق، له ئه‌گه‌ری رۆیشتن بۆ كه‌ربه‌لا و ره‌زامه‌ندبوون له سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاری تیپه‌كه له به‌رامبه‌ر نه‌وتی ناوه‌ڕاست بۆ یاریگای كه‌ربه‌لای ئۆڵۆمپی.
ئەحمهد له لێدوانێكیدا وتی:” لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه ، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاریدا به گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌مان له به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌وتی ناوه‌ڕاست له گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی عێراق بۆ یاریگای كه‌ربه‌لای ئۆڵۆمپی به بیانوی ئه‌وه‌ی كه یاریگای نه‌جه‌فی كۆن شیاو نیه بۆ یاریكردن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی رێپێدانهكان مۆڵه‌تی داوه به یاریكردن تیایدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێک تێبینی كه جێبه‌جێكراون”.
هه‌روه‌ها وتی :” رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به خۆه‌وه بینی بۆ لوئه‌ی یاسری پارێزگاری نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ ئیداره و یاریزانان، هه‌مووان گه‌یشتنه یه‌ك بڕیار، ئه‌ویش یارینهكردنه له یاریگای كه‌ربه‌لا ، ئەگه‌ر بابه‌ته‌كه‌ش سزای دۆڕاندنیشی له پشته‌وه بێت “.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد:” جه‌ماوه‌ری نه‌جه‌ف توڕه‌یه له بڕیاری ئاساییكردنه‌وه‌و نامه‌ی گه‌یانده من و تیپه‌كه به‌وه‌ی ناچار ده‌بێت بۆ شكاندنی جامی پاسی تیپه‌كه پێش گه‌شتكردن و رێگری ده‌كات له رۆیشتنی تیپه‌كه بۆ كه‌ربه‌لا “.
رونیكرده‌وه:” پێشنیارێكی پێشكه‌ش كردووه به دواخستنی یاریه‌كه‌ی ئێستا بۆ ماوه‌ی وه‌ستان به‌مه‌ش یاریگای نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف ئاماده ده‌بێت بۆ یارییەكان”.
وتیشی:” له ئه‌گه‌ری ره‌زامه‌ندی بوون به یاریكردن له كه‌ربه‌لا ، تیپه‌كه له گه‌ڕی یه‌كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یاریكردوو گه‌ڕی سێهه‌میش له سه‌ماوه ده‌بێت ، ئه‌وه تیپه‌كه سێ گه‌ڕه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یاری ده‌كات و دادپه‌روه‌ری دابه‌ش كردن له تیپه‌كه‌مان ون ده‌بێت”.
جێی ئاماژه پێكردنه ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدابوو به گواستنه‌وه‌ی یاری نه‌جه‌ف و نەوتی ناوه‌ڕاست له یاریگا نه‌جه‌فه‌وه بۆ یاریگای كه‌ربه‌لا به هۆی شیاو نه‌بوونی یاریگای یه‌كه‌م .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


