
ژان ئیف لۆدریان، وهزیرى دهرهوهى فهڕهنسا | فۆتۆ: Ludovic MARIN / AFP
SNN
جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ هەینی، داوای لە هاووڵاتییانی فەرەنسی کرد لە هەر جێگەیەک بن، خۆیان بپارێزن چونکە بە وتەی ئەو “لە هەموو جێگەیەک بەرژەوەندییەکانی فەرەنسا لەژێر مەترسیدایە”.
لۆدریان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی بەرگری وڵاتەکەی، پەیامێکی هۆشداری گەیاندە هاوڵاتیانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بەوەی کە پێدەچێت هێرشی زیاتر بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە ئەنجامبدرێت.
لۆدریان وتیشی: “بڕیارمانداوە رێکاری ئەمنی پێویست بگرینەبەر تا بەرژەوەندییەکانمان پارێزراوبن، ئەو رێکارانەش دراوەتە باڵیۆز و دیپلۆماتکارەکان”.
ئەو مەترسیانەی کە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا باسی لێوەدەکات، لە کاردانەوەی هەوڵەکانی حکومەتەکەیدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی “توندڕەوی ئیسلامی” وەک ماکرۆن ناویدەبرد، ئەوەش دوای ئەوەی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر مامۆستایەکی فەرەنسی لەلایەن کەسێکی توندڕەوەوە سەربڕدرا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



