
مارادۆنا
SNN Sport
دییەگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، بۆ نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی دەگوازرێتەوەو تەندروستی تێکدەچێت.
میدیاکانی ئەرجەنتین بڵاویانکردووەتەوە، مارادۆنای تەمەن 60 ساڵ، کە ئێستا مەشق و راهێنان بە یانەی خیمناسیا دەداتەوە لە شاری لاپلاتای وڵاتەکەی، بۆ نەخۆشخانەی ئیبێنسا گوازراوەتەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.
بە پێی زانیاری میدیاکانی ئەم وڵاتە، مارادۆنا لە تەندروستییەکی باش نەبووە لەم ماوەیەدا، ئەو لە ژێر چاودێری پزیشک دەمێنێتەوە بۆ چەند رۆژێک.
ئەمە لە کاتێکدایە، مارادۆنا 3 رۆژە تەمەنی بووە 60 ساڵ.
پێشتریش مارادۆنا لە ساڵی 2019 بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە،ئەمەش بەهۆی خوێنبەربوون لە گەدەیدا،هەروەها لە کاتی یارییەکانی مۆندیالی 2018 لە ناو یاریگا کاتێک سەیری یاری ئەرجەنتین و نەیجیریای دەکرد، تووشی کێشەیەکی تەندروستی بوو.
مارادۆنا پێشتر لە ساڵی 2004 لە ئەنجامی بەکارهێنانی کۆکاین چارەسەری بۆ کێشەکانی لە دڵ و هەناسەیدا ئەنجامدا، لە ساڵی 2005 دەبوو چارەسەری زۆری کێشی زیادەی لەشی بکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



