
وێنەیەکی گوزارشت لە داعش
SNN
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی دوێنێشەوی شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا راگەیاندووە.
ئاژانسەکە دەشڵێت: “رێکخراوی داعش لە بەیاننامەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیلیگرام بێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەنامەیەک ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەنجامدەری هێرشەکەی نەمسایە”.
داعش وێنەی کەسێکی ریشداری داناوە لە تیلیگرام بەناوی (ئەبو دەجانەی ئەلبانی) و رایگەیاندووە کە لە ناو قەرەباڵغییەکی شاری ڤیەننا بە دەمانچە و چەکی ئۆتۆماتیکی چالاکی کردووە، کە دواتر پۆلیس کوشتی.
دوێنێشەو، لە 6 پێگەی جیاوازی ناو شاری ڤیەننا، تەقە لە خەڵکی ئاسایی و پیادەڕۆیان کرا، کە لەبەردەم پەرستگەی یەهودییەکانی ئەو وڵاتە روویدا و 4 کوژراو و 16 برینداری لێکەوتەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



