
دادنووسی پشدەر
SNN- محەمەد مستەفا
بەهۆی ناڕەزای و رێگریکردنی هاووڵاتیانی پشدەر لە سیستەمی عەریزەی ئەلیکترۆنی، ماوەی دوو هەفتەیە فەرمانگەی دادنووسی پشدەر داخراوە .
سەفەر عەبدوڵا چالاکوانی قەڵادزێ بە SNNی راگەیاند: ئەوان وەک چالاکوانان و هاووڵاتیانی قەڵادزێ دژی سیستەمی عەریزەی ئەلیکترۆنین چونکە بەو سیستەمە بڕە پارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت و نرخی ئەنجامدانی مامەڵەیەک بەو سیستەمە لە نێوان 15 بۆ 25 هەزار دینارە، ئەم بڕە پارەش لەم دۆخە ئابووریە نا هەموارە بارگرانیەکی زۆر بۆ هاووڵاتیان دروست دەکات.
وتیشی “ماوەی دوو هەفتەیە هاووڵاتیانی قەڵادزێ لە رێگەی فشاری مەدەنیەوە نوسینگەی ئەو کۆمپانیا تایبەتەیان داخست کە کاری سیستەمی عەریزەی ئەلیکترۆنی لە دادنووسی پشدەر بەڕێوەدەبرد، هەر بۆیە ماوەی دوو هەفتەیە ئەو فەرمانگەیە داخراوە”.
ئەو چالاکوانە باسی لەوەشکرد: بە گوێرەی زانیاری ئەوان، دادنووسی پشدەر باسی لەوەکردووە کە بەهۆی بڕیاری وەزارەتی داد ئەوان ناتوانن کار بە سیسەمی کۆنی عەریزە نوسین بکەن بۆیە ناتوانن مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی بکەن.
سەفەر عەبدوڵا راشیگەیاند: لە ئێستادا لەگەڵ چالاکوانانی ڕانیە و بەرپرسانی ئیدارەی ڕاپەڕین لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و دابەزاندانی نرخی نوێی سیستەمی عەریزەی ئەلیکترۆنی .
بە گوێرەی زانیاریەکانی SNN لە ئێستادا هاووڵاتیانی راپەڕین بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی دادنووس دەچنە دادنووسی ناحیەی حاجیاوای قەزای ڕانیە کە تێستاش دادنووسی حاجیاوا کار بە سیستەمی کۆنی عەریزە نوسین دەکات.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18 hours لهمهوپێش



