لیژنه‌ی وه‌رزشی په‌رله‌مان پاڵپشتی هیچ كوتله‌یه‌ك ناكات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق

لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی
حسێن کەرکوکیSNN Sport
عه‌باس علێوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش له په‌رله‌مانی عێراق پاڵپشتی نه‌كردنی هیچ كوتله‌یه‌كی دووپات كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و وا بڕیارە ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگە به‌رێوه‌بچێت.
علێوی له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە وتی:” هه‌ڵوێستمان له لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش روونه ئه‌ویش بێلایه‌نییه ،هه‌روه‌ها رێكه‌وتن كرا له سه‌ر پهیوهندینهكردن له‌گه‌ڵ هیچ پاڵێوراوێك یان ئه‌ندامی ده‌ستەی گشتی ، ته‌نیا له پاش ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان ، بۆ بڕینی هه‌ر قسه‌یه‌ك ره‌نگه لێره و له‌وێ بوترێت له كاره‌كانماندا ،لیژنه‌كه ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ده‌بێت ، ته‌نیا بۆ چاودێریكردن، نه‌ك ده‌ستێوه‌ردان به هیچ شێوه‌یه‌ک”.
هه‌روه‌ها وتی:” لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری دەستپاك هه‌یه هیچ بهرژهوەندییهكی نیه له بردنه‌وەی (س ) یان (ص ) ده‌توانرێت په‌نای بۆ به‌رێت له حاڵەتی بوونی ده‌ستكاری یاخود فشار كه له سه‌ر پاڵێوراوان یان ده‌نگده‌ران ئه‌نجام دەدرێ و ده‌ستەی ئاماده‌كاری ئه‌ركه‌كه‌ی ته‌واوكردنی لیسته‌كانه و ئاماده‌كردنی كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنه، دواتر ناردنی بۆ ده‌سته‌ی دادییهكه خاوه‌نی قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له هه‌موو بابهتهكان”.
علێوی ئه‌وه‌شی خسته‌روو:” هیوادارین پرۆسەی هه‌ڵبژاردن بە هه‌موو خۆشەویستی و بێگه‌ردی به‌رێوه‌بچێت و له سه‌ر دەستهی گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كه پاڵێوراوانی به پێی به‌رژه‌وەندی گشتی دیاری بكه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وه‌رزشی عێراق و دووركه‌وتنه‌وه له كهسایەتیكردن له رۆژی ده‌نگداندا”.
جێی ئاماژه پێكردنه هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق رۆژی شه‌ممه 14 تشرینی دووه‌می داهاتوو له هوتێل شیراتۆن لە بەغدا بهرێوهدەچێت و به پێی زانیارییه‌كان هه‌ر یه‌ك له ره‌عد حه‌مودی و سه‌رمه‌د عهدولئیلا سه‌رۆكایه‌تی دوو كوتله‌ی جیاواز ده‌كه‌ن .

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


