پارتى و پهكهكه ئامادهییان دهربڕیووه بۆ دهستكردن به گفتوگۆى ئاشتى

لۆگۆى پارتى دیموكراتى كوردستان و پارتى كرێكارانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
كەسایەتییەكی سیاسی كورد هەوڵێكی نێوەندگیری بۆ هێوركردنەوەى پهیوهندییهكانى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان دهستپێكردووه و دهڵێت: “پهكهكه ئامادەیی بۆ گفتوگۆ كردن دەربڕیووە و پارتیش مهرجى داناوه”.
محهمهد ئەمین پێنجوێنی، كەسایەتی سیاسی كورد بە SNNی راگەیاند: “لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەو گرژیانەى كە لە ناوچەی ئامێدی دروستبوون چەندین لایەن و كەسایەتی سیاسی دڵسۆز بە خاك و نیشتمان هەوڵەكانییان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ئەو گرژییانە پەرەنەسێنن، هەر لەو چوارچێوەیەشدا من وەك یەكەمین كەس لەڕێگەی دەركردنی بەیاننامەیەكەوە داوام لە رۆشنبیران و كەسایەتی سیاسی و حزبە كوردییەكان كرد كە هەرچییان پێدەكرێت ئەنجامى بدەن بۆ رێگریكردن لە رشتنی خوێنی كورد بەدەستی كورد”.
وتیشى: “لە ئێستادا خۆم لەڕێگەی تەلەفۆنەوە دەستم كردووە بە نێوەندگیری لەنێوان هەردوولای كێشەكەدا، دڵخۆشم بەوەی كە خەریكە ئاكامێكی باش گەڵاڵە دەبێت و لەم چەند رۆژەدا هەردوو ئەو لایەنە بگەیەنینە سەرمێزی گفتوگۆ و بە ئاشتییانە چارەسەری گرفتەكان بكەین، بەڵام بەداخەوە ئەو هێرشە میدیاییەی كە لە نێوان هەردولا دەیبینین رۆژبەڕۆژ ئاگرەكە خۆش دەكهن و هەندێك دەزگای میدیایش بوونەتە خۆشكەری ئەو شەڕە نەخوازراوە”.
ئەو سیاسەتمەدارەی كورد ئەوەشی ئاشكراكرد: “ئەوەی تا ئێستا پێی گەیشتووم لە گفتوگۆم لەگەڵ بەرپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەوەیە كە ئەوان ئامادەییان دەربڕیووە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چارەسەر كردنی كێشە و گرفتەكان بە شێوەیەكی ئاشتییانە، لەبەرامبەریشدا پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئامادەییان دەربڕیووە بە ئاشتیيانە گرفتەكان چارەسەر بكرێن، بەڵام پارتى مەرج و داواكارییان ئەوەیە كە دەبێت پارتی كرێكاران بڕۆن و ئەم وڵاتە چۆڵ بكەن، ئەوەش بەلای پارتی كرێكارانەوە داواكارییەكی قورسە، بههیواین له ئایندهیهكى نزیكدا بگهینه چارهسهر و ئهنجامى دڵخۆشكهر”.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی لەڕێگەی SNNەوە داوایەكى ئاراستەی سەرجەم رۆشنبیران و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كرد هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەكی ئاشتییانە لەم دۆخەدا، چونكە ئەگەر دۆخەكە بگاتە حاڵەتی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی چەكداری نەك تەنیا پارتی و پەكەكە زیان دەكەن بەڵكو هەموو كورد زیانی لێدەكات و ئەو دەستكەوتانەی بەدەستهاتوون مەترسی نەمانیان لەسەر دروستدەبێت.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



