
زیدان
SNN Sport
سبەی یەکشەممە، لە هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای میستایا دەبێتە میوانی ڤالنسیاو یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردوو وتی:” کاسێمێرۆ و هازارد باشن لە رووی دەرونییەوە،لە رووی جەستەییەوە کەمووکورتییان هەیە، نامەیەکم بۆ بە جێهێشتوون و دواتر قسەیان لەگەڵ دەکەم،ئەوە ژیانە، دەبێت خۆمان لەگەڵ بارودۆخەکەدا بگونجێنین کە لەوانەیە خراپتر بێت،ئەمە لەگەڵ میلیتاو روویداو ئێستا کاسێمێرۆ و هازاردیش، دەبێت قبووڵی بکەین، خەڵک هەیە زۆر بە دۆخی خراپدا تێدەپەڕێت بەهۆی بوونی ڤایرۆسەکە لە جەستەیدا،ئەمڕۆ ئێمە نیگەران بووین ، چونکە راهێنانەکان جیاواز بوون”.
دواتر وتی:” ئیسکۆ پێویستە بەردەوام بێت لە کارەکانی، هیچ کێشەیەکی نیە، راهێنەر کێشەی هەیە کام یاریزان هەڵدەبژێرێت،ئەو چەند کاتێکی باشی بە سەر بردووە لێرە، یاریزانێکی گەورەیە،رامۆس یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی مێژوو، بۆ ئەوەی کە ئەنجامیداوە،متمانەم بە هەموو یاریزانەکان هەیە،مۆدریچیش بۆ یانەکە زۆر گرنگە،دەبێت هەموو یارییەک 11 یاریزان هەڵبژێرم، ئەو بەشێکی گرنگی یانەکەیە، هیچ گومانم لەو یاریزانە نیە”.
لە کۆتایدا وتی:” بۆ دانانی پێکهاتەکەم بۆ یاری ڤالنسیا لەگەڵ دۆخەکە خۆم دەگونجێنم، گرنگترین شت ئەوەیە کە یاریزانی زیاترمان هەیە، بە باشتر خۆمان ئامادە دەکەین”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
31 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
31 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش



