پسپۆرێک ئاشکرای دەکات رۆناڵدۆ بە چی شێوەیەک و رۆژانە چەند جار دەخەوێت

رۆناڵدۆ
SNN Sport
رۆژنامه‌ی ( زه سه‌ن )ی بەریتانی له راپۆرتێكیدا ئه‌و رێگایه‌ی ئاشكراكرد كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس به‌كاریده‌هێنێت بۆ رێكخستنی كاتژمێره‌كانی خه‌وتنی و پارێزگاری كردن له سه‌ر چالاكی دیقەتدانی.
رۆژنامه‌كه لێدوانی پسپۆری خه‌وتن نك لیتالیهالیس كه سه‌رپه‌رشتی رێكخستن و شێوازی خه‌وتنی كریستیانۆ ده‌كات ، له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره پۆرتوگالییه له ریزی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یاری ده‌كرد بڵاوكرده‌وه كه دەڵێت:” رۆناڵدۆ له رۆژێكدا 6 جار ده‌خه‌وێت به تێكرای 90 خولهك له هه‌ر جارێكدا، ئه‌م کاتانە بۆ سەرخهو شکاندن نیه، به‌ڵكو بۆ باشتركردنی چاكبوون پاش ئه‌و هه‌وڵه گه‌وره‌یه دێت کە پاش راهێنان و یارییه‌كان ئەو یاریزانە ئەنجامی دەدات، ئەمەش بۆ پارێزگاریكردن له سه‌ر چالاكیەكهی و دیقەتی”.
لیتلیهالیس بۆ رۆژنامه‌كه وتی:”داوای له رۆناڵدۆ كردووه له سه‌ر جێگایه‌ك به ئه‌ستوری 10سم به شێوه‌ی خەوتنی کۆرپەلە ،سه‌یری ته‌له‌فزیۆن یان موبایل نه‌كات پێش واده‌ی خهوتنەكهی به 90 خولهك”.
رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵ كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه بۆ5 جار له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ پسپۆران له راهێنان و خواردن و خه‌وتن بۆ گه‌شه‌پێدانی خۆی له رووی جه‌سته‌ییه‌وه و به‌رده‌وامبوون مسۆگه‌ر بكات بۆ درێژترین ماوه له یاریگاكان به دۆخێكی جه‌سته‌یی دیار .
Cristiano Ronaldo’s sleep guru reveals his six 90-minute snoozes a day are NOT ‘naps’ but a way to ‘improve recovery’ https://t.co/4t9VUhk2IX
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) November 6, 2020
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


