
کەمپی قۆرەتوو لە گەرمیان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق له‌به‌رنامه‌یدایه كه‌مپى ئاواره‌كان له كوردستان كه‌مبكاته‌وه و ئه‌و خێزانانه‌ى ماونه‌ته‌وه تێكه‌ڵاو بكرێن له یه‌ك كه‌مپدا. له سنوورى گه‌رمیان دوو كه‌مپ هه‌یه و ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت هیچ خێزانێك ناچار ناكه‌ن بگه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی.
بێستوون ژاڵهیى به‌ڕێوه‌به‌رى كاروباره مرۆییه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق و رێكخراوى پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکانUNHCR پلانیان داناوه كه‌مپه‌كانى كوردستان هه‌موویان دابخه‌ن، به‌ڵام له قۆناغى یه‌كه‌مدا داوایان له هه‌رێمى كوردستان كردووه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌به‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاواره‌كان كه‌مپه‌كان تێكه‌ڵاو بكرێن بۆ نموونه له گه‌رمیان دوو كه‌مپ هه‌یه ده‌یانه‌وێت له یه‌ك كه‌مپدا خێزانه ئاواره‌كان تێكه‌ڵاو بكرێن.
وتیشى: ئێمه وه‌كو ئیداره‌ى گه‌رمیان هیچ خێزانێك ناچار به گه‌ڕانه‌وه و چۆڵكردنى كه‌مپ ناكه‌ین، چونكه ئه‌و خێزانانه‌ى ماونه‌ته‌وه وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن شوێنه‌كانیان “وێرانه و مه‌ترسیداره” بۆیه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه. هه‌ربۆیه ئیداره‌ى گه‌رمیان بەھیچ جۆرێک ئەوان ناچار ناکات که‌مپەکە چۆڵ بکەن تا ئەوکاتەی بارودۆخێکی باشتر بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان فەراھەم دەبێت.
بێستون ژاڵهیى باسیشى له‌وه‌كرد: كه‌مپى قۆره‌توو له گه‌رمیان 137 خێزانى ئاواره‌ى تێدا ماوه‌ته‌وه و حكومه‌تى عێراق نایه‌وێت هاوكارى ئه‌م جۆره كه‌مپانه بكات و بمێننه‌وه، به‌ڵام ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌وه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه كه‌مپه‌كان بڕوخێندرێن یان چۆڵبكرێن و خزمەتگوزاریەکانی لەخۆگرتن و ئاو و کارەبا و دابینکردنی ئاسایش بەردەوام دەبێت تا ئه‌و كاتانه‌ى ئه‌و خێزانانه خۆیان بڕیارده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بڕۆنه كه‌مپى دیكه یان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنى خۆیان.
سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروباره مرۆییه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، خزمه‌تگوزارییه‌كانى خۆراك و خواردن و په‌روه‌رده و ته‌ندروستى پێویسته له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق و كۆمسیارى باڵاى په‌نابه‌رانه‌وه دابین بكرێت.
پێشتر له سنوورى گه‌رمیان رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و حكوومه‌تى عێراقیش خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ كه‌مپه‌كان ڕاگرت و داوایان لێكرا كه‌مپه‌كان چۆڵبكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانى خۆیان، به‌ڵام به‌شێك له‌و خێزانانه كه زیاتر له 500 خێزان ده‌بن ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


