
یانەی ڤالنسیا
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیا و لە هەفتەی نۆیەم، یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی شەمشەمەکوێرەکانی یانەی ڤالنسیاو لە ئەنجامدا یاریەکەی 4-1 پێدۆڕاند.
یاریەکە لە یاریگای میستایا ئەنجامدرا،سەرەتا لە خولەکی 23 کەریم بنزیمە گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی شاهانە کرد، بەڵام لە خولەکی 35 سێرجیۆ سۆلێر توانی ئەنجامەکە بۆ شەمشەمەکوێرەکان بە لێدانی سزا یەکسان بکاتەوە.
لە خولەکی 45+1 رافایل ڤاران گۆڵی لە خۆیان کردوو ڤالنسیای 2-1 پێشخست.
دواتر جارێکی تر سێرجیۆ سۆلێر توانی گۆڵێکی تر بە لێدانی سزا لە یانەی ریاڵ مەدرید بکات و ئەنجامەکە بکاتە 3-1.
لە خولەکی 63 سێرجیۆ سۆلێر گەیشتەوە گۆڵی ریاڵ مەدرید، ئەمجارەش توانی گۆڵێکی تر بە لێدانی سزا بکات و ئەنجامەکە بکاتە 4-1.
لە کۆتایدا یانەی شاهانە 4-1 دۆڕاو تووشی دووەم شکست لەم وەرزەی لالیگا بووەوەو بە 16خاڵ لە پلەی چوارەم دەبینرێت.
هەرچی یانەی ڤالنسیایە بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



