هەڵكشانی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە هەولێر رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەهێنێتە سەر هێڵ

سەنتەرێکی چارەسەری کۆرۆنا لە هەولێر
SNN- بڕیار محەمەد
دوای هەڵكشانی ئامارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئۆفیسی هەرێمی كوردستان و كونسوڵخانەی ئەڵمانیا هەڵمەت و كەمپینی تایبەتیان بۆ هۆشیاری لە نێو بازاڕ و كۆڵانەكانی شار دەستپێكرد.
ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سڤێن كراوسپێ جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا كەمپەینی رووبەڕووبوونەوەی كۆڤید19 لە هەولێر لە نێو گەڕەك و بازاڕی ئیسكان لە شاری هەولێر راگەیەنرا.
لە مەراسیمەكەدا جگێری كونسوڵی ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند “ئەم پرۆژەیە لەیەلان كونسوڵخانەی ئەڵمانیا و رێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە جێبەجێدەكرێت کە لە شاری هەولێر و دهۆكەوە دەستیپێکراوە.
وتیشی: “ئەو پرۆژەیە پرۆژەیەكی باش و سەرنجڕاكێش دەبێت و ئامانجیش لێی زیاتر بڵاوكردنەوەی هۆشیارییە لەبارەی نەخۆشی كۆڤید 19 ، راستە ئێمە چەندین مانگە لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە دەژین، بەڵام ئەو هەڵمەتانەش لە ئێستادا كاریگەری و سودی خۆی هەر دەبێت دڵنیام”.
وتیشی: “لەگەڵ هاتنی وەزری سەرماش چاوەڕواندەكرێت ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بەرز بێتەوە، لە هەمانكاتیشدا ئەو ڤایرۆسە كەسمان ناناسێت و هەموومان لەبەردەم ئەو ڤایرۆسە وەكو یەكترین، بۆیە گرنگە لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی شەڕی ئەو ڤایرۆسە بكەین تا مەترسییەكانی كەمبكرێتەوە.”
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



