SNN ناوەڕۆك و ئەنجامی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی كازمی و لیژنەی دارایی ئاشكرا دەكات

لۆگۆى حكومهتى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ سەرۆكوەزیران و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە و ئەندامێكی لیژنەی داراییش ئەنجام و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بۆ SNN ئاشكرا دەكات.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی و بەشدار لە كۆبوونەوەكە بە SNNی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆمان گفتوگۆكردن بوو لەسەر هۆكارەكانی داواكردنی قەرز لەلایەن حكومەتەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران، ئەوان سەرەتا داوای 31 تریلیۆن دینار قەرزیان دەكرد، بەڵام ئێمە بەوە ڕازی نەبووین دواتر هەر لە كۆبوونەوەكە سەرۆكوەزیران و تیمی حكومەت ئەوەیان پێڕاگەیاندین كە بە 20 تریلیۆن دیناریش گرفتەكە چارەسەر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا هیچ بەڵێنێكمان بە حكومەت نەدا كە بە بڕی چەند ڕازی دەبین ئەوەمان هەڵگرت بۆ سبەی كە جارێکی دیكە لیژنەكەمان كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر بڕی قەرزەكە دەدەین و هەموو ئەگەرەكانیش ئەوەن كە لیژنەی دارایی ڕەزامەندی دەردەبڕێت حكومەت 15 تریلیۆن دینار قەرز بكات و ڕۆژی چوارشەممەش پرۆژە یاساكە بخرێتە دەنگدانەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە حکومەتمان وت “ئێوە دەتوانن لە سبەیەوە بەو بڕە پارەیەی لەبەر دەستاندا هەیە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكەن، هەفتەی داهاتووش بە تەواوەتی حكومەت دەستكراوە دەبێت لە قەرزكردن بۆ تەواوكردنی كورتهێنان، هەرچی پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمیشەوە هەیە ئەوەیە كە بۆ ئەم مانگەش 320 ملیار دینارەكە دەنێردرێت و بۆ مانگەكانی داهاتووش ڕێككەوتنی نوێدەكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


