خوشکێکی ژنە کوژراوەکەی ئەمڕۆی سلێمانی: سکاڵای یاساییمان تۆمار کردووە

وێنەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
SNN- هەڵکەوت سەروەت
پاش ئەوەی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی شەست مەتری کچێک بە فیشەک لەلایەن بکوژێکی نادیارەوە کوژرا، ئەمشەو بنەماڵەی قوربانییەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ساز کرد و دەڵێن سکاڵای یاساییمان تۆمار کردووە.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی كچێك لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەشاری سلێمانی، لە ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا ئۆپتیمادا دۆزرایەوە.
كوژراوەكە تەمەنی لەسەروو 30 ساڵەوەیه و پیشەی پارێزەرە، شوێنەواری سێ فیشەكی پێوەیە كە یەكێكیان بەر سنگی كەوتووە.
شیلان عارف بریكاری وەزارەتی داد كە هاوكات خوشكی كچە كوژراوەكەیە لە بارەی هۆكاری ڕووداوەكەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەردەم ماڵی کوژراوەکە وتی: “هیچ ئاشنایەتیمان لەگەڵ بکوژ نییە و رووداوەکە جێدێڵین بۆ دادگا یەکلایی بکاتەوە، ئاشکراشیکرد “خوشکەکەی لە ساڵی 2013ەوە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و دوو منداڵیشی هەیە، بە رەزامەندی هەردوولا لە یەک جیابووبوونەوە”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد “هەرچییەک بوترێت زووە لەبارەی رووداوەکەوە و گومانمان نییە جارێ، بۆیە کەیسەکەمان جێهێشتووە بۆ دادگا و پۆلیس یەکلایی بکاتەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


