وەزیری پێشمەرگە “شانازی بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریكا دەكەن و هاوكاریەكانیان سودی زۆریان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە هەیە”

کۆنگرەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە- فۆتۆ: بڕیار محەمەد
SNN- بریار محەمەد
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەم، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە مەراسمی پڕچەككردنی دوو لیوای وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئەمڕۆ لە قۆناغێكی نوێداین بۆ هاوكاری و پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە، “هاوكاری و یارمەتیەكانی ئەمریكا پەیامێكە بۆ زیاتر چەسپاندنی یەكڕیزی و پێكەوەكاركردن و هەنگاوەكانمان لەپێناو پڕۆسەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە”.
وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند: شانازی بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریكا دەكەن و هاوكاریەكانی ئەو وڵاتە، سود و قازانجی زۆریان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە هەبووە، هەروەها هاوكاری و یارمەتییەكانی ئەمریكا پەیامێكە بۆ زیاتر چەسپاندنی یەكڕیزی و پێكەوەكاركردنی نێوانمان.
وەزیری پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، شانازی بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریكا دەكەن و هاوكاریەكانی ئەو وڵاتە، سود و قازانجی زۆریان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە هەبووە، هەروەها لە پڕۆسەی ڕیفۆرمی چاكسازی سەربازی بەردەوام دەبێت و هەوڵ و هەنگاوكانی ڕاوێژكارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە سەرخستنی ئەو پڕۆسەیەدا بەرز دەنرخێنن.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەمڕۆ لە قۆناغێكی نوێداین بۆ هاوكاری و پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریكاوە، ئەمەیش شانازییەكی ترە بۆ بەهێزبوونی پێوەندییەكانمان لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان.
لای خۆشیەوە جەنەراڵ تایکۆرت فەرماندەی باڵای سوپای ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هێزەكانی ئەمەریكا بەردەوامن لە هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە بە پێدانی مەشقی سەربازی و كەلوپەلی سەربازی، ئەمڕۆش دوو لیوای تری هێزی پێشمەرگەی كوردستان پڕچەك كران.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


