ئه‌مساڵ خوێندكارانى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له زانكۆكانى كوردستان وه‌رده‌گیرێن

وەزارەتی خوێندنی باڵا
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا خوێندكارانى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له زانكۆكانى كوردستان ده‌توانن داواكارى بۆ ته‌واوكردنى زانكۆ پێشكه‌ش بكه‌ن و درێژه به خوێندن بده‌ن.
به‌شار تاریق، به‌ڕێوه‌به‌رى تۆمارى كۆلێژى زمان و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانى زانكۆى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیانه‌وه ئاگاداركراینه‌وه بۆ خوێندنى ئه‌مساڵى 2020 – 2021 خوێندكارانى ده‌رچووى پۆلى 12ى ئاماده‌یى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌توانن داواكارى بۆ وه‌رگرتن له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ن”.
وتیشى: “له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌و خوێندكارانه‌ى له سنوورى خانه‌قینن و ده‌كه‌ونه سه‌ر په‌روه‌رده‌ى دیاله هاوشێوه‌ى خوێندكارانى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن له زانكۆكانى گه‌رمیان و سلێمانى و ناوچه‌كانى دیكه درێژه به خوێندن بده‌ن”.
ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئاسانكارییه بۆ خوێندكارانى كورد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان بڕوانامه‌ى زانكۆ و په‌یمانگا به ده‌ستبهێنن.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش



