“ماوه‌ى 12 كاتژمێره كاره‌باى نیشتمانى له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین بڕاوه”

كارمه‌ندێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى ڕاپه‌ڕین له‌كاتى كاردا | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
بەهۆی هه‌بوونی کێشە لە هێڵێکی گواستنەوەی کارەبا لە وێستگەی دوکانەوە بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین ماوەی 12 کاتژمێرە کارەبای نیشتمانی له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین نییه، بەڕێوه‌بەری کارەبای ڕاپەڕینیش دەڵێت: “ئەمشەو کێشەکە چارەسەر دەکرێت”.
له‌وباره‌یه‌وه عەلی محەمەد، بەڕێوه‌بەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کارەبای ڕاپەڕین بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەممە هێڵێکی 132 کەیڤی کە کارەبا لە وێستگەی دوکانەوە دەگوازێتەوە بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین لەکارکەوتووه، بەو هۆیەشەوە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆوە نەتوانراوه لە ئیدارەی ڕاپەڕین کارەبای نیشتمانی بدرێت بە هاووڵاتییان”.
وتیشی: “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئەو هێڵە کەوتۆتەوە کار، بەڵام لە وێستگەی چوارقوڕنە کێشەی نەبوونی وزە لە پاترییەکانی وێستگەکە دروستبووە، لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو گرفته‌ین”.
بەڕێوه‌بەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کارەبای ڕاپەڕین ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هاووڵاتییانی ئیدارەی ڕاپەڕین دڵنیادەکەینەوە کە هەر ئەمشەو ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین و کارەبای نیشتمانی دەدرێتەوە بە هاووڵاتییان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


