
جۆ بایدن
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر جۆو بایدن سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵاتمان ده‌ستپێكرد، وتیشى: “دانپێدانه‌نان به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و بوونى من به سه‌رۆك له‌لایه‌ن ئیداره‌كه‌ى تره‌مپه‌وه هیچ ناگۆڕێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جۆو بایدن، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له واشنتن سازكرد و رایگه‌یاند: “پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵاتمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا ده‌ستپێكردووه”.
وتیشى: “به‌ڕاستى ده‌مه‌وێت له نزیكه‌وه قسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ بكه‌م، رهتكردنهوهكانیشى جێگه‌ى نیگه‌رانى نین بۆ سه‌ركه‌وتنى من”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جۆو بایدن باسى كه‌رتى ته‌ندروستى وڵاته‌كه‌ى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له‌دواى ده‌ستبه‌كاربوونم راسته‌وخۆ ده‌ستبه كاركردن و چاكسازى ده‌كه‌م له كه‌رتى ته‌ندروستیدا، شانازیش ده‌كه‌م به سیستمى (ئۆباما كه‌یر) كه له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆك ئۆبامادا بۆ هاووڵاتییانى ئه‌مریكا فه‌راهه‌م كرا”.
سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا له‌باره‌ى هێرشه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ و رهتكردنهوهكانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “دانپێدانه‌نان به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و بوونى من به سه‌رۆك له‌لایه‌ن ئیداره‌كه‌ى تره‌مپه‌وه هیچ ناگۆڕێت، من ده‌بمه سه‌رۆكى ئه‌مریكا”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش



