نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان كاره‌كانی موای تای هه‌ڵپه‌سارد

دیمەنێک لە کۆتا پاڵەوانێتی موای تای
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای ئه‌و شه‌ڕه نه‌خوازراوه‌ی پاش ته‌واوبوونی پاڵه‌وانێتیی موای تای یانه‌كانی عێراق ناوچه‌ی باكوور له سلێمانی روویدا، كاردانه‌وه‌ی ده‌زگا وه‌رزشییه‌كانی كوردستانی به‌دوای خۆیدا هێناو له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستانه‌وه كاره‌كانی موای تای سلێمانی هه‌ڵپه‌سارد.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی موای تای سلێمانی ئه‌وه ده‌خاته‌وه‌ڕوو كه ئه‌و كاره‌ی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان ئه‌نجامیداوه نایاساییه، بۆیه ئێمه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌پێنج خاڵ ئاماژه‌مان پێداوه كه بڕیاره‌كه‌یان هیچ یاسایی نیه، له كاتێكدا ئه‌م بڕیاره ده‌ركراوه كه ده‌وامی فه‌رمی نه‌بووه له نوێنه‌رایه‌تی.
نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان به نووسراوی ژماره (314) فه‌رمانی كارگێڕی ده‌ركردووه به‌راگرتنی سه‌رجه‌م كار‌و چالاكییه‌كانی موای تای سلێمانی تا كاتێكی نادیار كه دیار محه‌مه‌د سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان به وه‌كاله‌ت ئیمزای كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا سیروان مینه سه‌رۆكی لیژنه‌ی موای تای سلێمانی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ئه‌و كاره‌ی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان ئه‌نجامیداوه نایاساییه و به پێنج خاڵیش روونكردنهوهیهكمان بۆ رای گشتیمان خستۆته‌ڕوو.
1- پاڵه‌وانێتیی موای تای یانه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن خودی یه‌كێتیه‌كه‌وه پاره‌ی بۆ سه‌رفكراوه نه‌ك لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه، بۆیه له كاتی هه‌ر كێشه و گیر‌و گرفتێك یه‌كێتیی موای تای عێراق لێی به‌رپرسیاره نه‌ك لقی سلێمانی.
2- به‌پێی یاسای ئۆڵۆمپی و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی عێراق بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردن یان بڕیاری سزادان بۆ لقی یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان یه‌كێتیی موای تای عێراق به‌رپرسیاره نه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ئۆڵۆمپی پارێزگاكان.
3- ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تی ئۆڵۆمپی پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵپه‌ساردنیان هه‌یه، ده‌بووایه هه‌مان ده‌سه‌ڵاتیان به‌كار بهێنایه له رابردوو بۆ یه‌كێتییه وهرزشییهكانیتر كه له‌نێو یاریگاكان(شه‌ڕ، كوژرانی یاریزانی تۆپی پێ، سووتانی یاریگاكان، لێدان و برینداربوونی ناوبژیوانی تۆپی پێ) به‌كاری نه‌هێناوه.
4- ئه‌م بڕیاره زۆر عه‌فه‌ویانه و تاك لایانانه له ژێر فشاردا دراوه له به‌رواری 10-11-2020 كه پشووه و ده‌وامی فه‌رمی له نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان نه‌بووه، نووسراوه‌كه نوسراوه و واژۆش كراوه، ئه‌مه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نیه و وته‌ی یه‌كێتی موای تای وه‌رنه‌گیراوه.
5- سكاڵای خۆمان له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان گه‌یانده یه‌كێتیی موای تای عێراق و به‌رزكرایه‌وه بۆ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق.
له‌كۆتای روونكردهوهكهدا داوا له نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان كراوه كه به بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه، ئه‌گینا هه‌ڵوێستی تریان ده‌بێت و بۆ رای گشتی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


