“رێگە نادرێت رۆژنامەنووسان دەستیان بگاتە دەروازە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل”

ههردوو دهروازهى سنوورى حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدهگهیهنێت: ئەو گەندەڵی و قاچاخچێتییەی كە لە دەروازە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل هەیە زۆر زیاترە لەوەی باس دەكرێت، بەڵام رێگە نادرێت دەستی رۆژنامەنووسانی پێبگات.
رێكەوت زەكی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لەبەردەستدان، ئەگەر خراپ ئیدارەدانێك هەبێت لە بەڕێوەبردنی خاڵە سنوورییەكان، ئەوا تەنیا لە دوو مەرزی باشماخ و پەروێزخان نییە، بەڵكو لە دەروازە سنوورییەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراقی و مەرزەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهم خەلیلە”.
وتیشى: “جیاوازییەكە لەوێوە دەستپێدەكات پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا و كامێراكانی راگەیاندن بە ئاسانی دەستیان دەگات بە دەروازە سنوورییەكانی ئەم ناوچەیە، بەڵام لە شوێنانی دیكە بە بەرنامە و پلانی تۆكمە كاری قاچاغچێتی زیاترە و ناهێڵدرێت دەستی رۆژنامەنووسان و پەرلەمانتارانی پێبگات، هەر ئەمەش وایكردووە كەمترین جار باسی ئەو دەروازە سنوورییانە بكرێت”.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: ” شوێنی وا هەیه كە دەروازەی سنووری تێدایە، لە %100ی ئەو داهاتەی لەو دەروازە سنوورییە دەستدەكەوێت ناگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حكومەت، بەڵام كەمترین باسی لێوە دەكرێت یان هەر باسیش ناكرێت”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش



