وێنه: یانه‌كانی بابان و شێروانه بۆ خوله‌كانی كوردستان بە دۆستانه به‌یه‌كگه‌یشتن

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌گه‌ڵ واده‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان، یانه‌كان ئاماده‌كارییه‌كانیان چڕتر كردووەته‌وه و ده‌یانه‌وێت به ئه‌نجامدانی یاری دۆستانه‌ش پێكهاته‌یه‌كی گونجاو دروست بكه‌ن.
یانه‌ی شێروانه نوێنه‌ری گه‌رمیانییه‌كان به مه‌به‌ستی زیاتر به‌هێزكردنی پێكهاته جیاوازه‌كه‌ی ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان و چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌یه‌كه‌م تاقیكردنهوهشیدا یه‌كسان ده‌بێت.
له یاریگای نه‌ورۆز یانه‌ی بابان میوانه تازه‌كه‌ی خوله‌كانی كوردستان كه ته‌نها ماوه‌ی ساڵێكه دامه‌زراوه، ده‌یه‌وێت ببێته ژماره‌یه‌كی قورس له خولی پله دووی كوردستان و عێراق كه به‌شداری هه‌ردوو خوله‌كه‌ش ده‌كات و میوانداری شێروانه‌ی كرد.
یانه‌ی شێروانه‌ش ئه‌مساڵ به پێكهاته‌یه‌كی ته‌واو جیاواز له ساڵانی رابردوو ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خولی نایابی كوردستان ده‌ستپێكردووه، جگه له مانه‌وه‌ی حه‌وت یاریزانی وه‌رزی رابردوو ئه‌مساڵ پێكهاته‌كه‌ی به 15 یاریزانی ئاستی لاوان به‌هێز كردووه.
دوای یارییه‌كی ئاست مام ناوه‌ند له‌كه‌شێكی باراناویدا ،هه‌رچه‌نده له گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی میوان به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام گێمی دووه‌م یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه و له كۆتاییدا یاریه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتایی هات.
سه‌ردار مه‌جید راهێنه‌ری یانه‌ی شێروانه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئه‌مساڵ به دوو ئامانج یانه‌ی شێروانه به‌شدار خولی نایابی كوردستان ده‌كات،یه‌كه‌میان نامانه‌وێت ته‌نیا به‌شداری خولی نایاب بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ژماره‌یه‌كی قورس بین له خوله‌كه و سه‌ركه‌وین بۆ قۆناغی داهاتوو، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت به‌م پێكهاته‌ی ئه‌مساڵه‌وه به‌شداری خولی نایاب بكه‌ین كه حه‌وت یاریزانی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ 15یاریزانی لاوان پێكهاته‌كه‌یان به‌هێز كردووه.
وتیشی:” راسته كاره‌كه قورسه، به‌ڵام متمانه‌ی زۆرم به یاریزانه‌كان هه‌یه كه بتوانن پلانه‌كانی راهێنه‌ر جێبه‌جێبكه‌ن و ئامانجه‌كه‌مان به‌دیبهێنن”.



More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


