
لالیگا
رابیتەی لالیگای ئیسپانیا ئەمڕۆ بەفەرمی یانەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە ئاگادار کردووەتەوەو لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، رابیتەی لالیگا بە یانەکانی وتووە لە 12ی حوزەیران دەست بە کێبڕکێکان دەکەینەوە،ئەم بڕیارەش دوای رەزامەندی وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا دێت .
هەروەها ئەگەر لەم بەروارە خولەکە دەستی پێنەکردەوە، ئەوا 19ی حوزەیران وەکو جێگرەوەی دانراوە.
لە ئیسپانیا لە ئێستادا یانەکان مەشق و راهێنان بە جیا دەکەن و دوای تەوابوونی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا،5 یاریزان لە یانەکانی ریاڵ بیتس ، گرانادا و ئاتلەتیکۆ مەدرید تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
بڕیارە لە15ی ئەم مانگە لە خولی ئیسپانیا مەشق و راهێنانی بەکۆمەڵ دەستپێبکاتەوە.
خولی ئیسپانیا 27 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی یەکەم دەبینرێت و ریاڵ مەدرید بە 56 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



