پەرلەمانتارێک: یاسای هەڵبژاردنەکان لە دابەشکردنی عێراق خراپترە

خۆپیشاندانی عێراق
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند “یاسای هەڵبژاردنەکان بۆمبێکی ئامادەکراوە و لە پرسی دابەشکردنی عێراق خراپترە، ئەویش بەهۆی ئەوەی کاندیدەکان لە بازنەیەکی ناوچەیی بچوکدا قەتیس دەمێنن”.
سەفا موسلم پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لەمبارەیەوە رایگەیاندووە “یاسای هەڵبژاردنەکان کە پەرلەمان پەسەندی کردووە، هەڵە و زیانی بۆ دواڕۆژ هەیە، کە پێشتر هیچ یاسایەک ئەوەندە مەترسییان نەبووە”.
وتیشی: “سنووردار کردنی پاڵێوراو لە بازنەیەکی تەسکی هەڵبژاردن وا دەکات مافیشی سنووردار بکرێت لە بەرگریکردن لە هەر پرسێک بۆ داهاتوو بۆ پێکهاتەیەکی دیاریکراو”.
دەشڵێت: “یاساکە لە دابەشکردن و لەت لەتکردنی عێراق خراپترە، چونکە نوێنەرە هەڵبژێردراوەکان تەنها بۆیان هەیە بەرگری لە ناوچەی دیاریکراوی خۆیان بکەن و لە هەر ناوچەیەکی دیکە هەرچییەک روو بدات ئەم ناتوانێت قسەی لەسەر بکات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


