
هەڵبژاردنی ئەمریکا
SNN
بەرپرسێکی باڵای سەربە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکی رایدەگەیەنێت “هەموو ئەو دەنگانەی رۆژی 3ی ئەم مانگە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دراون، جارێکی تر دەژمێردرێنەوە”.
براد رافينسبرجير سکرتێری ویلایەتی جۆرجیا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: “لەبەرئەوەی دەنگەکان زۆر نزیکن لە یەکدی، بڕیارمانداوە جارێکی‌تر بە دەست دەنگەکان بژمێرینەوە و پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە پرۆسەکە دەستپێدەکەین”.
پێشتر پارێزەری کەمپەینی دۆناڵد ترەمپ داوایکردبوو “دەنگەکانی هەریەک لە ویلایەتەکانی جۆرجیا و میشیگان و پەنسلڤانیا و ویسکانسن جارێکی‌تر هەڵاوێرد بکرێنەوە”.
بەپێی سکاڵایەکی تیمی ترەمپ، چاودێرێکی کۆماریی بینیوێتی کە فەرمانبەرێکی سەر سندوقەکان ژمارەیەک لیستی دەنگدانی بردۆتە شوێنێکی لیستە پڕ کراوەکان و تێکەڵی یەکدی کردوون.
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه میدیاكانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كانیان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: “ساخته‌كاری زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی بایدن كراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سكاڵای یاسایی له دادگای باڵای ئه‌مریكا تۆمار كردووه، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكاش بڕیاریدا له‌و ویلایه‌تانه‌ی گومانیان له‌سه‌رە، دووباره ده‌نگه‌كان هەڵاوێرد بکرێنەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش



