یانه‌ی نه‌جه‌ف هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له خولی نایابی عێراق ده‌كات

وێنەیەکی ئەرشیفی یانەی نەجەف
SNN Sport
قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی زۆرێك له یانه‌كانی خولی نایابی عێراق گرتووه به تایبه‌تی یانه نادامهزراوهییهكان و یانەی نەجەفی بەشدار لە خولەکە دەیەوێت بکشێتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی نەجەف له لێدواێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌جه‌ف به شێوه‌یه‌كی جددی بیر له كشانه‌وه ده‌كاتەوە له خولی نایابی عێراق به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه “.
روونیكردنهوه:”بیرۆكه‌ی كشانه‌وه به‌هۆی پشتگوێخستنی ئه‌نجوومه‌ن و به‌رپرسان له پارێزگای نه‌جه‌ف دێت بۆ یانه‌كه كه رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووەته‌وه به تایبه‌تی كه یاریزانان و راهێنه‌رانی بێ مووچه‌ن،هه‌روه‌ها به‌هۆی سزاكانی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه له سه‌ر تیپه‌كه”.
هه‌روه‌ها وتی:” ئیداره‌ی یانه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و ره‌نگه به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی ڕابگه‌ینێت”.
جێی باسه ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه بڕیاردا به ئه‌ژماركردنی یانه‌كه به‌دۆڕاو به ئه‌نجامی 3-سفر له به‌رامبه‌ر نه‌وتی ناوه‌ڕاست، ئەمەش به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی لە یاریه‌كه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



