“یاساى قه‌رز تێپه‌ڕى و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه‌وته تونێلێكى تاریكه‌وه”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: یاساى قه‌رز تێپه‌ڕى و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه‌وته تونێلێكى تاریكه‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق تاوه‌كو كاتژمێر 6:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بووه”.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیوویه‌تى: “یاسای قەرز تێپەڕی، بەهۆی قوماری نەوتەوە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کەوتە تونێلێکی تاریکەوە”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ره‌خنه‌ى تووندى ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى حكومه‌تى هه‌رێم كردووه و له نووسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “بەپێی یاسای قەرز هەرێمی کوردستان بێ ناردنی نەوت هیچ هاوکارییەکی دارایی وەرناگرێت، ئەمڕۆ لەناو پەرلەمانی عێراق کۆتایی بەو چاوپۆشینە هێنرا کە لە ئاست هەرێم هەبوو کە بەو هۆیەوە مووچەخۆرانی هەرێم دەیانتوانی سوود لە بەشێکی ببینن”.
له كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “لە کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە تا کاتژمێر 6:00ی سەرلە بەیانی رۆژی پێنجشەممە كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بەردەوامبوو”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



